|
دكتۆر
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی
گه‌ڕه‌كه‌كانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و قڕگه و كوردسات و كانی كورده و
راپه‌ڕینی له شاری سلێمانی كرد و له نزیكه‌وه پرۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و ڕێگاوبان و یاریگا و
باخچه‌ی منداڵانی به‌سه‌ركرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا كه كامه‌ران ئه‌حمه‌د
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێ بوون و هێرش محه‌ره‌م سه‌رۆكی
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و عومه‌ر مه‌حوی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی
یاوه‌ری بوون، د.به‌رهه‌م گوێبیستی ڕاو پێشنیاره‌كانی هاووڵاتیانی
ئه‌و گه‌ڕه‌كانه بوو ده‌رباره‌ی داواكاری و پێداویستییه‌كانیان له
بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری و بواره‌كانی تر و گرنگیی ئه‌نجامدانی پرۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و سه‌ردانه‌یدا ئاماژه‌یكرد به پێویستی
زوو به زوو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه خێراكان
بۆ ئه‌و ناوچه و گه‌ڕه‌كانه‌ی شاری سلێمانی كه خزمه‌تگوزاری
رێگاوبانیان بۆ ته‌واو نه‌كراوه و ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی پێویسته به
زوویی پرۆژه‌كانی بواری ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كاره‌با و رێگاوبان جێبه‌جێ
بكرێن و له‌و باره‌یه‌شه‌وه د.به‌رهه‌م به‌رپرسانی بواری خزمه‌تگوزاری
ئه‌و ناوچانه و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی ڕاسپارد كه
به‌دواداچوونی پێویست بۆ زوو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان بكه‌ن و له كێشه
و گرفته‌كان بكۆڵنه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاریدا سه‌رجه‌می گرفته دارایی و كارگێڕییه‌كانی
ئه‌و پرۆژانه چاره‌سه‌ر بكرێت و پاره‌ی پێویستی بۆ پرۆژه‌كان ته‌رخان
كرد.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی
پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كاندا ڕه‌چاوی ژینگه بكرێت و گرنگیی پێبدرێت و
جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌بێت له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا گرنگی به
سه‌وزایی و دروستكردنی باخچه بدرێت و رووبه‌ری پێویستی له‌و
گه‌ڕه‌كانه‌دا دابین بكرێت.
هه‌ر له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به پرۆژه‌كانی
شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری راسپارد كه به شێوه‌یه‌كی خێرا پرۆژه
خزمه‌تگوزارییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
كارنامه‌ی حكومه‌ت له بواری خزمه‌تگوزاریدا جێبه‌جێ بكه‌ن.
هاوكات سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا شاری سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌شه‌ی كردووه و
به‌رفراوانی به‌خۆیه‌وه دیوه كه ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان
نه‌یانتوانیوه پێی به‌پێی ئه‌و گه‌شه‌كردن و فراوانبوونه
خزمه‌تگوزاری پێویست دابین بكه‌ن، بۆیه پێویسته ده‌زگا و
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه خزمه‌تگوزارییه‌كان هه‌نگاوی خێراتر بنێن بۆ
ئه‌وه‌ی پێداویستی خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان دابین بكه‌ن. |