|
به‌چاودێری و ئاماده‌بوونی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بازرگانی
و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و ژووره بازرگانییه‌كانی كوردستان و
كونسوڵی ولاتانی ئێران و به‌رازیل و نوێنه‌رانی باڵیۆزخانه‌و
كونسوڵگه‌رییه‌كان و نوێنه‌رانی كۆمپانیا بیانی و ناوخۆییه‌كان و
هه‌رێمییه‌كان، دوێنآ 11/11/2009، پێنجه‌مین پیشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی DBXی
سلێمانی له‌ناوچه‌ی تاسڵوجه‌ی كرایه‌وه‌و تێیدا 226 كۆمپانیا له14 ولاتی
جیاجیاوه به‌شدارییان كرد كه75 كۆمپانیای ئێرانی و زیاتر له50
كۆمپانیای توركی و كۆمپانیاكانی تری ولاتانی فینله‌ندا، روسیا، به‌رازیل و
ولاتانی عه‌ره‌بی وه‌ك كوێت و یه‌مه‌ن و سعودی و چه‌ندین كۆمپانیای
ناوخۆییش به‌شدارییان كرد‌و به‌رهه‌مه‌كانیان خسته‌ڕوو.
له‌وته‌یه‌كیشدا
سه‌رۆكی ژووری بازرگانیی سلێمانی باسی له‌گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م
پیشانگه‌یه كرد‌و رۆڵی كه‌رتی تایبه‌تیشی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا
به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئابوورییانه‌شی به‌گرنگ
وه‌سفكرد كه به‌هۆی پیشانگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سالانی رابردووه‌وه
هاتوونه‌ته‌دی.
دواتر د.به‌رهه‌م له‌وته‌یه‌كیدا پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی
هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی سلێمانی كرد بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌و
وتی: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پیشانگه‌یه‌و ئه‌وانه‌ی تریش كه له‌مه‌ودوا
ده‌كرێنه‌وه نیشانه‌یه‌كی گرنگی تری دڵنیاییه به‌ڕه‌وشی ئه‌م هه‌رێمه‌و
ئاینده‌و كاریگه‌ریی ئه‌م هه‌رێمه له‌چالاكی ئابووری نه‌ك هه‌ر
له‌كوردستان، به‌ڵكو له‌عیراق و ناوچه‌كه‌دا، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم و
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تیش به‌ڵێن ده‌ده‌ن بۆ هاوكاریكردن و
سه‌رخستنی ئه‌مجۆره په‌یوه‌ندییانه‌و كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه
له‌پیشانگه‌ی له‌مشێوه‌یه‌دا، وتیشی: خه‌ڵكی هه‌رێم بۆیان هه‌یه شانازی
به‌حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیانه‌وه بكه‌ن كه‌به‌ری ره‌نجی تێكۆشان و قوربانیدانی
خۆیانه، ئه‌م حكومه‌ته به‌شداریی گه‌وره‌ی كردووه له‌گه‌شاندنه‌وه‌و
بووژانه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه كه له‌ولاتێكی وێران و سوتماكه‌وه
گوازراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌م ولاته گه‌شه‌كردووه‌ی ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌بێت ئه‌وه بسه‌لمێنین كه‌خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه چاویان بڕیوه‌ته كاری
زیاتر‌و گوزه‌رانی باشتر‌و خزمه‌تگوزاری زیاتر‌و به‌رنامه‌ی ئێمه له‌م
كابینه‌یه‌دا بره‌ودانه به‌هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌و هه‌روه‌ها
به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌ران و داهاتی تاك له‌م هه‌رێمه‌داو كارێكی
وه‌ها بكه‌ین ئه‌م هه‌رێمه نه‌ك ته‌نها له‌م چوارچێوه‌یه‌ی ئێستا
بمێنێته‌وه، به‌ڵكو ببێته پێگه‌یه‌كی گونجاو بۆ بازرگانی له‌عیراق و
ناوچه‌كه‌ش، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش ده‌ڵێین: ده‌بێت ئه‌و
كۆسپ و گرفتانه‌ی كه‌ماون له‌به‌رده‌م كه‌رتی تایبه‌تدا لاببرێن و ده‌بێت
پێكه‌وه كاربكه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و
كاركردنه هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌ییه تا بتوانین ئاستی خزمه‌تكردن و
گه‌شه‌كردنی ژێرخانی ئابووریشمان به‌شێوه‌یه‌كی باشتر بێته‌كایه‌وه‌و
هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هاوكاریی یه‌كتر پرۆژه‌یاساو به‌رنامه بۆ كاری هاوبه‌ش
دابنێین.
گه‌شه‌سه‌ندنی شاری سلێمانی
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی
حكومه‌تیش له‌ڕووی ئابوورییه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی
و سلێمانی به‌تایبه‌تی، سه‌رۆكی حكومه‌ت وتی: كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌مان
هه‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی شاری سلێمانی،
ده‌مانه‌وێت له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌پارێزگا جیاجیاكان
بایه‌خێكی ته‌واو و تایبه‌ت به‌لایه‌نی پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها گۆڕینه‌وه‌ی
بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆمان بده‌ین، كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی بازرگانیی
گه‌وره له‌ناوچه‌ی زاخۆ كه‌ببێته پردی په‌یوه‌ندیی ئابووری نێوانمان و
ولاتانی تر، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
سه‌رگه‌رمی ئه‌وه‌ین كه‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بۆ لایه‌نی
بازرگانی به‌كار بهێنین و بیكه‌ینه شوێنی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بۆ
بازرگانان كه‌ده‌بێته كارئاسانییه‌كی گه‌وره.
وتیشی: خۆشحاڵم
پێتانڕابگه‌یه‌نم كه‌ئێستا كاركردن بۆ دروستكردنی پرۆژه‌ی ناوچه‌ی
بازرگانیی ئازاد له‌سلێمانی گه‌یشتۆته ئاستێك كه‌دڵمان پێی خۆش بێت و
به‌مزووانه بكه‌وێته خزمه‌ت بازرگانانه‌وه، ئه‌مه‌ش دڵنیاییه‌كه بۆ
سلێمانی و ئێمه‌ش له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خی زۆرتر به‌م شاره
ده‌ده‌ین.
دواتر سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی به‌ش و
نمایشگه‌كانی پیشانگه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه له‌هه‌موو لایه‌نه
پیشه‌سازی و خۆراكی و پێداویستی ته‌ندروستی و زانیاری و كاره‌بایی و
پیشه‌یی ده‌ستی و په‌یوه‌ندییه‌كان و بیناسازی و جۆره‌ها كه‌ره‌سته‌ی
تریان تێدا نمایشكرابوو و به‌وردی له‌گه‌ڵ راوێژكاران و خاوه‌ن كۆمپانیا
بیانی و ناوخۆییه‌كان گفتوگۆی كرد‌و به‌ڵێنیپێدان كه‌هاوكارییان بێت.
كارئاسانی حكومه‌ت
بۆ كۆمپانیاكان
هه‌ر
به‌و بۆنه‌یه‌وه‌و له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێم چه‌ندین لایه‌نی جۆراوجۆری كاركردنی حكومه‌تی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی
بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی روونكرده‌وه‌و له‌وه‌لامی پرسیارێكی
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ-شدا سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی پێَكهێنانی
لیژنه‌یه‌كی راوێژكاری و پێشوازی له‌و كۆمپانیا به‌شدارانه‌ی ئه‌م
پیشانگه‌یه، وتی: هاتنی خۆم و وه‌زیره‌كان بۆ پیشانگاكه نیشانه‌ی
گرنگیپێدان و بایه‌خی حكومه‌ته بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی ده‌مانه‌وێت
بنیاتی بنێین، له‌پیشانگه‌كه‌شدا چه‌ندین داواكارم بینی له‌گه‌ڵ خۆم یان
وه‌زیره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووكرایه‌وه‌و به‌ڵێنمان به‌هه‌موویانداوه كه
له‌ساتی خۆیدا بیانبینین و گوێیان لێبگرین، بۆئه‌وه‌ی پشكیان هه‌بێت
له‌سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش نامه‌یه‌كی
به‌هێزه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیا بیانییه‌كانیش كه‌حكومه‌تی هه‌رێم
به‌گرنگییه‌وه له‌به‌شداریكردنی ئه‌وان ده‌ڕوانێت و هه‌وڵده‌دات
كارئاسانییان بۆ بكات له‌سه‌رخستنی كاره‌كانیان.
|