English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك


پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك بە ئامادەبونی هەڤاڵان ئازاد جوندیانی ئەندامی م س ی ن ك ‌و فریاد رەواندزی ئەندامی سەركردایەتی ی ن ك پێشوازیكرد لە دەستەیەك لە نوێنەرانی كاكەییەكانی شاری كەركوك‌ودەوروبەری.
لەودیدارەدا هەڤاڵ جێگری سكرتێری گشتی بەوردی گوێبیستی سەرنج‌و بۆچونی وەفدی كاكەییەكان گرت كە تیایدا بارودۆخی ئەمنی دێهاتەكانی ئەوسنورە‌و پێداویستیەكانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەیان رونكردەوە ‌و چەندین پێشنیار‌و داخوازی خەڵكی سنورەكەیان خستەرو. 
لەدیدارەكەدا هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح هەستیاری بارودۆخی ئەوناوچانەی باسكرد‌و نیگەرانی ی ن ك لەبەرامبەر پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی حەویجە‌و سلێمان بەگ ‌و قەرەتەپە دوپاتكردەوە‌و رایگەیاند كە سەركردایەتی سیاسی كوردستان پەیامی رونی ئەوەیە كە هەمولایەك لە قوڵكردنەوە‌و تەشەنەكردنی ناكۆكی‌و شەر‌وشۆر دوربكەونەوە‌و پەناببەنە بەر دیالۆگ‌و دانوستان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و گرفت‌و ململانێكان.
د. بەرهەم وتی یەكێتی‌و سەركردایەتی سیاسی كوردستان هەمو هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیانی كەركوك‌و داقوق‌و خورماتو‌و قەرەتەپە‌و جەلەولا‌و ناوچەكانی تر بەهەمو نەتەوە‌و پێكهاتیەكانیەوە لەئاگری ئەم شەر‌وشۆرە دوربێ‌و پارێزراوبێت.
هەرلەودیدارەدا هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح بەگرنگیەوە باسی لە گرنگی پێگەی كاكەیەكان كرد‌و ئاماژەیكرد كە كاكەیەكان پێكهاتەیەكی سەرەكی كوردستانن‌و دەبێت گرنگیان لەبەر چاوبگیرێت هەروەك ئاماژەی كرد بەو گرنگی‌و بایەخپێدانەی كە جەنابی مام جەلال بۆ كاكەیەكان هەیبووە‌وهەیەتی.. 
 سەبارەت بە داخوازیی كاكەیەكانی كەركوك‌و دەوروبەری د. بەرهەم بەلێنی پێدان بەهاریكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەركوك ئەو داخوازیانەیان تاوتوێ دەكەن‌و ئەوی پێویست بێت جێبەجێبكرێت.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.