English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

هه‌ڤاڵ د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای كه‌جه‌ده‌
ئێواره‌ی رۆژی 2\3\2013 له‌ شاری هه‌ولێر هه‌ڤاڵ د. به‌رهه‌م ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای كه‌جه‌ده‌ كه‌ پێكهاتبون له‌ ئه‌حمه‌د توركو ئایسه‌ل تۆغلوك  هاوسه‌رۆكانی كه‌جه‌ده‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی باكور.

له‌ودیداره‌دا باس له‌ ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی باڵای باكور كرا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ سه‌رخستنی دیالۆگی ئاشتیانه‌ی كوردو حكومه‌تی توركیا.

هه‌رله‌ودیداره‌دا د. به‌رهه‌م ساڵحو وه‌فدی باڵای باكور ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رقه‌راربونی ئاشتیوسه‌رخستنی دیالۆگی ئیمرالیوئه‌نقه‌ره‌ كرده‌وه‌, لای خۆیه‌وه‌ د. به‌رهه‌م ساڵح پشتیوانی خۆیو ی ن ك ی بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌ توركیاوشادبونیان به‌مافه‌ دیموكراسیونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌ربری .

له‌به‌رامبه‌ردا وه‌فدی باڵای باكور سوپاسی د. به‌رهه‌م ساڵحو ی ن ك یان كرد كه‌ هه‌میشه‌ پشتیوانو هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد بون له‌ باكورو باوه‌ری خۆشیان بۆ به‌رقه‌راربونی ئاشتی راسته‌قینه‌ له‌ توركیا ده‌ربری كه‌تیایدا گه‌لی كورد له‌و وڵاته‌ به‌ مافه‌كانی خۆی شادبێت.

له‌به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ی ن ك و كه‌جه‌ده‌ كرایه‌وه‌.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.