English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق
ئەمرۆ 19\2\2013 لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك بە ئامادەبونی هەڤاڵ ئازاد جوندیانی ئەندامی م س ی ن ك ‌و دیندار زێباری  یاریدەدەری سەرۆكی  فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەروەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیكرد لە مارتن كوبلەر نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق.
 لەدیدارێكدا د. بەرهەم ساڵح‌و مارتن كوبلەر گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان‌و عێراق‌وناوچەكە‌و دەوروبەر.
هەرلەودیدارەدا باس لە كێشە‌و قەیرانی سیاسی ئەمرۆی عێراق كرا‌و ئاماژە بە رۆڵی گرنگی نەتەوەیەكگرتووەكان‌و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرا لەبەشداریكردنیان لە چارەسەركردنی كێشە‌وقەیرانەكانی عێراق لەسەربنەمای گفتوگۆ‌و گەرانەوە بۆ دەستور.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا بە گرنگیەوە باس لە رەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق كرا‌و تەئكید لەسەر پاراستنی مافەكانی مرۆڤ ‌و رێزگرتن لە ئیرادەی خەڵكی عێراق ‌و دابینكردنی ئارامی‌و ئۆقرەیی كرایەوە.  

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.