English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ پرۆژەكانی كۆمەڵەی لوبنانی_ كوردی خێرخوازی دەربری


سەرلەئێوارەی ئەمرۆ 14\2\2013 لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێری سكرتێری گشتی ی ن ك بە ئامادەبونی هەڤاڵ عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی ی ن ك چاویكەوت بە وەفدێكی كۆمەڵەی لوبنانی_كوردی خێرخوازی, كە پێكهاتبون لە گولستان محەمەد‌و غسان رەفاعی‌و بەهادین غازی‌ومەسعود محەمەد .
لەودیدارەدا بەگرنگیەوە باس لە پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان گەلی كورد‌وگەلی لوبنانی كرا‌و تەئكیدیان لەسەر زیاتر پەرەپێدانی ئەو پەیوندیانە كردەوە بە تایبەت لەبوارەكانی روناكبیری‌وهونەری.
هەرلەودیدارەدا هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح پشتیوانی خۆی بۆ هەردو پرۆژەی كۆمەڵەی لوبنانی_ كوردی خێرخوازی دەربری لەكردنەوەی سەنتەرێكی روناكبیری كوردی ‌و قوتابخانەیەكی خوێندنی كوردی لە وڵاتی لوبنان‌و بە هەنگاوێكی گەورە‌و شارستانی لە قەڵەمدا.

  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.