English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق‌و قونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كۆبۆوە
د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق‌و قونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كۆبۆوە

لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك پێشوازیكرد لە خاتو لیندا ساكس باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق.
لەدیدارێكدا گفتوگۆ‌و بیرورا ئاڵۆگۆركرا سەبارەت روداو گۆرانكاری‌و پێشهاتە  سیاسیەكانی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە‌و دەوروبەر.
سەبارەت بە قەیرانی سیاسی ئەمرۆی عێراقیش هەردولا تەئكیدیان لەسەر رێگەچارەی گفتوگۆ‌ودیالۆگ‌و گەرانەوە بۆ دەستور كردەوە.
لەبەشێكی تری دیدارەكەدا د. بەرهەم ساڵح‌و بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق بەبایەخەوە باسیان لە پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و ئوسترالیا كرد‌وجەختیان لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانەكردەوە.
 لەدیدارێكی تردا  هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك پێشوازیكرد لە هیوو ئێڤنس باڵیۆزی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان .
لەودیدارەدا د. بەرهەم ساڵح‌و قونسوڵی بەریتانیا تەئكیدیان لەسەر گرنگی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و بەریتانیا‌و چۆنێتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندیانە كردەوە.
هەرلەودیدارەدا هەردولا بیرورایان ئاڵۆگۆركرد سەبارەت بە روداو‌و گۆرانكاری‌و پێشهاتە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان‌و عێراق‌و ناوچەكە

د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ بالیۆزی ئوسترالیا لە عێراق‌و قونسوڵی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كۆبۆوە
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.