English | Arabic | kurdish
Kurdish

هه‌واڵ

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك

د. بەرهەم پێشوازیكرد لە نوێنەرانی كاكەییەكانی سنوری كەركوك
پاشنیوەرۆی رۆژی 27\4\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە شاری سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری ...

زیاتر بخوێنه‌وه‌‌
 

به‌شداریكردن


  
Share

Press Office

د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كوەیت لە عێراق‌و وەفدێكی رۆژنامەنوسانی كوەیت
د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كوەیت لە عێراق‌و وەفدێكی رۆژنامەنوسانی كوەیت

نیوەرۆی ئەمرۆ 17\1\2013 لە بارەگای م س ی ن ك لە سلێمانی هەڤاڵ د. بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی ی ن ك بە ئامادەبونی هەڤاڵ عادل موراد سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی ‌و ئازاد جوندیانی ئەندامی م س ‌و د. كاوە مەحمود وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێم‌و هەلۆَ پێنجوێنی‌و بڵێسە جەبار فرمان ئەندامانی سەركردایەتی ی ن ك ‌و ژمارەیەك لە سەرنوسەر‌و رۆژنامەنوسی ئۆرگانەكانی ی ن ك پێشوازیكرد لە وەفدی باڵای رۆژنامەنوسانی كوەیت ‌و باڵیۆزی كوەیت لە عێراق.
لەو دیدارەدا بەگرنگیەوە باس لە پەیوەندیەكانی نێوان كوەیت‌و هەرێمی كوردستان كرا‌و چۆنێتی قوڵكردنەوەی ئەو پەیوەندیانە بەگرنگ وەسفكرا 
هەرلەودیدارەدا رۆڵی سەرۆك مام جەلال لەناو پرۆسەی سیاسی عێراق‌و دەوروبەر‌و ناوچەكە‌و ئاستی نێودەوڵەتی بەرزنرخێنرا‌و وەفدی رۆژنامەنوسانی كوەیت هیوای زوچاكبونەوە‌و گەرانەوەیان بۆ سەرۆك مام جەلال  خواست. 
لەوتەیەكیدا د. بەرهەم ساڵح بەخێرهاتنی رۆژنامەنوسانی كوەیتی‌و باڵیۆزی كوەیت لە عێراق كرد بۆ هەرێمی كوردستان‌و شاری سلێمانی‌و پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەردولای بە گرنگ‌و پێویست لەقەڵەمدا لەمبارەیەوە ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆك مام جەلال كرد كە هەمیشە هەوڵی داوە عێراق‌و كوەیت باشترین جۆری پەیوەندیان هەبێت‌و قۆناغە ئاڵۆزەكانی پێشو كەلەسەردەستی رژێمی لەناوچو خولقابو تێپەرێنرێت  .
پاشان د. بەرهەم ساڵح  باسێكی وردی سەبارەت بەپرۆسەی سیاسی عێراق‌وهەرێمی كوردستان روداوگۆرانكاریەكان پێشكەشكرد وتیی :
لەماوەی چەند ساڵی رابردو تائەمرۆ لەسایەی حوكمرانی خۆمان پێشكەوتنی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان بەدیهاتون بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرفتمان هەیە‌و پێویستە هەنگاوی جدی بنێن بۆ چارەسەركردنی.
 سەبارەت بە قەیرانی سیاسی ئەمرۆی عێراقیش  د. بەرهەم رایگەیاند كێشە‌و قەیرانی ئەمرۆ كێشەیەكی عێراقیە‌و هەمولایەك دەبێت هەست بەبەرپرسیایرێتی بكەین وتیشی بژاردەی یەكەممان  بونیاتنانی عێراقێكی دیموكراتی فیدراڵیە لە چوارچێوەی پرۆژەیەكی نیشتیمانی دا عێراقێك هەم بۆ خەڵكەكەی خۆی هەم بۆ دراوسێكانی مایەی ئارامی بێت‌و سەرێشە نەبێت.
لەبەشێكی تری وتەكەیدا د. بەرهەم ساڵح مەترسیەكانی دروستبونی كێشە‌و ململانێی تایەفی‌و مەزهەبی لە عێراقدا خستەرو ئاماژەی كرد كە عێراق بەرگەی گرفتی واناگرێت هیوای خواست كێشەكانی ئەمرۆ بەرێگەی دیالۆگ‌وگفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستور چارەسەربكرێت‌وسەرنەكێشێ بۆ قەیرانی قوڵتر‌وگەورەتر.

دواتر لەوتەیەكیدا عەلی موئمین باڵیۆزی كوەیت لە بەغدا سوپاسی د. بەرهەم ساڵح‌و ی ن ك كرد بۆ ئەوپێشوازی‌و بایەخدانەیان بە هاتنی رۆژنامەنوسانی كوەیت بۆ كوردستان‌و گواستنەوەی دیمەنی راستەقینەی روداوەكان بۆ میدیاكانی كوەیت هەروەك هیوای زوچاكبونەوەی بۆ سەرۆك مام جەلال خواست كە رۆڵێكی گرنگی گێراوە لە ئاسایكردنەوە‌و بەرەوپێشچونی پەیوەندیەكانی كوەیت ‌و عێراق لەدوای سالێ 2003 وە .
لەوتەیەكیشیدا رۆژنامەنوس عەدنان راشد سەرۆكی وەفدی رۆژنامەنوسانی كوەیت خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سەردانەیان دەربری‌و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كوەیت‌و هەرێمی كوردستان بە گشتی‌و نێوانی رۆژنامەنوسانی كوەیت‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی بە پێویست زانی 


د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە باڵیۆزی كوەیت لە عێراق‌و وەفدێكی رۆژنامەنوسانی كوەیت
  
Share
 
« خلف
 
© به‌رهه‌م ساڵح @ 2017 | هه‌مو مافێکی پارێزراوه‌.